چوارشەممەى سوور
ئەمڕۆ سەرى ساڵى ئێزدییەکانە

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى نیسان چوارشەمبا سۆر و جەژن و سەرى ساڵى کوردانى ئێزدییە

چوارشەممەى سوور یەكێكە لە جەژن‌ و بۆنە تایبەتەكانی شوێنكەوتووانی ئاینی ئێزدی، ساڵانە لە سێیه‌م چوارشەممەی مانگی نیساندا یادى دەکرێتەوە.

بەپێی بیروباوەڕی پەیڕەوانی ئاینى ئێزدى، “مانگی نیسان مانگێكی پیرۆزی بەهارە و بە بوكی ساڵ دادەنرێت. سیمبوڵی ئاوەدانی ‌و نوێبوونەوەیە”.

بەپێی سەرچاوەکان هۆکاری ئەوەی جەژنی سەری ساڵیان لە سێیەم چوارشەممەی ئەو مانگەدایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، “لەو کاتەدا فریشتە مەلیك تاوس هاتووەتە سەر زەوی‌”.

پەرستگاى لالش
ئێزیدییەکان پەرستگایەکی تایبەت بە خۆیان هەیە بە ناوی لالش. لالش پەرستگای ئێزدییەکانە، لە ناو دۆڵێكی نیمچە سەختدایە بە دووریی 12 کیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای ناوەندی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك.

لە چوارشەممە سووردا پەرستاگەکە دەبێتە شوێنى کۆبوونەوەى ئێزدییەکان لە شارەکانى هەرێم و دەرەوەى هەرێمیشەوە.

ئێزدی یەکێکە لە ئایینەکانی کوردستان و ئێزدییەکان خۆیان بە کوردی رەسەن دەناسێنن. خاوەنی رێسا و نەریتی تایبەت بە خۆیانن و زۆربەیان لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە دەڤەرەکانی شێخان و شنگال دەژین. ھەروەھا لە بۆتان، دەربێسیە، باکووری پارێزگای حەسەکە، عەفرین لە حەلەب، ئەلەگەزی ئەرمەنستان، پارێزگای قەرس و ئەردێخانی باکووری رۆژھەڵاتی تورکیاشدا دەژین.

ئێزدییەکان زمانی قسەکردنیان بە شێوەی کوردی کرمانجییە و پەیڕەوی رۆژمێری خۆرهەڵاتی دەکەن بۆ سەری‌ ساڵی خۆیان پشت بەو رۆژمێرە دەبەستن، كە لەلایەن كەنیسەی‌ ئەرسەدۆكسی ‌‌و خۆرهەڵاتەوە پەیڕەودەكرێت ‌و 13 رۆژی‌ لەگەڵ‌ رۆژژمێری‌ زایینیدا جیاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواری شار: بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە ڕۆژانە نزیکەی 16 تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا بەبۆنەی ئاهەنگی خوێندکارانەوە، ڕۆژانە 14 بۆ 16 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە.…
Total
0
Share