بەرپرسێكی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، دیوانی چاودێریی حكومەتی فیدراڵ تێبینییان هەیە و ئێمەش تێبینیمان لەسەر ئەوان هەیە.
عەبدوڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە خێرایی چارەسەر بكرێت و، ناكرێت لەسەر بوونی تێبینی مووچە نەنێردرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە تێبینیمان هەیە و دیوانی چاودێری حكومەتی فیدڕاڵیش تێبینی هەیە، بەڵام بەشێكی زۆری تێبینییەكان چارەسەركراون و ئێمەش تێبینیمان لەسەر ئەوان هەیە.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە باسی لەوەشكرد، تێبینییەكانی حكومەتی فیدراڵی لەسەر ئێمە بەشێكی چارەسەركراون و، بەشێكی دیكەشیان ئەم مانگەش نەبێت مانگەكانی داهاتوو چارەسەردەكرێن، چونكە ئەم پرسە پێویستی بە كاتە.