بڕیارە لە رێکەوتی 20 ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی بخوات، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەوا و دابەزینی پلەی گەرمی شێوازی رێورەسمەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هات.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان رۆژی 20 ی ئەم مانگە لە واشنتنی پایتەخت پلەی گەرمی 20 پلە لە ئاستی ئاساییەوە دەبێت، بە شێوەیەک پلەی گەرمی دەگاتە 25 پلە ژێر سفر بە پێوەری فەهرانهایت.
بڕیارە بەهۆی ئەم کەشوهەوا نالەبارەوە، شوێنی سوێندخواردنەکەی ترەمپ بۆ هۆڵی رۆتۆندا بگۆڕێت، کە هەمان ئەو هۆڵەیە کە 40 ساڵ لەمەوبەر رۆناڵد ریگان سوێندی یاسایی تێدا خوارد.
لە رێورەسمی دەستبەکاربوون و سوێندخواردنی جیهان ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان ئامادەدەبن.