ئەژین ئەحمەد: ژینگەی هەولێر مەترسییەکی گەورەیە لەسەر دانیشتووانی شارەکە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە وتارێکدا ئاماژەی بە پیسبوونی ژینگەی ھەولێر کردووە و دەڵێت، “بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە و ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە”.

ئەژین ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتارەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو بەپێی دوائامارەکان شاری ھەولێر خاوەنی پیسترین ژینگەیە لە عێراق ، ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ئەو کارگە و پاڵاوگە یاسایی و نایاساییانەی کە لەدەوروبەری ھەولێر بوونیان ھەیە و مەرجی ژینگەییان تێدانیە، ئەمە جگە لەچەند ھۆکارێکی تری وەک ماددە پلاستیکییەکان و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئەو سوتەمەنییانەی کە بەکاردەھێنرێن”.

باسی لەوەشکردووە، بەپێی دوا ئامارەکانی تەندروستی رێژەی 50%ی توشبووانی شێرپەنجە لەشاری ھەولێرن، چونکە شارەکە ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە، و پزیشکان ئاماژە بەوەش دەکەن جگە لەشێرپەنجە چەندین نەخۆشی دیکەی وەک هەناسەتوندی و هەستیاریی پێست و قوڕگ و لوت و چاو، هۆکارەکانیان هەر پیسبوونی ژینگەی شارەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی…
Total
0
Share