ژن و پیاوێک بە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلاری دزراوەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای سۆران ڕایگەیاندووە، ژن و پیاوێک و مێردمنداڵێکیان دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلاریان بردووە.

لەسەر دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە پۆلیسی قەزای سۆران ڕایگەیاندووە، ” نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار کرانەوە لەلایەن دوو ئافرەت کەوا یەکێکیان برێک پارە لەدراوی ئەمریکی لێدزراوە، ئەوەی تریان موبایلێکی لێدزراوە لە ناوبازاری سۆران، دوای لێکۆڵینەوە توانرا تۆمەتبارەکان لە بازگەیەکدا دەستگیربکرێن”.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، “دوای ماوەیەکی کەم تۆمەتباران لەبازگەیەک دەستگیرکران، کە خەڵکی چوارقورنەن سەر بەقەزای ڕانیە و بریتین لە ئافرەتێک و پیاوێک و مێرمنداڵێک، هەروەها دەست بەسەر برێک دۆلاری ئەمریکی و بڕێک دیناری عێراقی و بڕێک تمەنی ئێرانی و چەند جانتایەکی بچوکی ھەڵگرتنی پارە و مۆبایلی دزرا و چەندین بەڵگەنامەی تری سکاڵاکاراندا گیرا، کە لای تۆمەتباران بوون”.

 

بابەتی پێشتر

سوپای تورکیا لە باکوری کوردستانیش ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە شیکردنەوە بۆ دانانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share