نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتە 81 دۆلار و 57 سەنت، بەم جۆرەش بە گوێرەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق کە بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە، عێراق 11 دۆلار و 57 سەنتی لە هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر دەستدەکەوێت.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 81.57 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش بە 79 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری باشی ئابوریی دەبێت بۆ وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، بۆ عێراقیش کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی نەوتە، کاریگەریی لەسەر ئابوری و داهات دەبێت ئەگەر نرخی نەوت لە بەرزیدا بمێنێتەوە.