بەهۆی ناکۆکی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرا

بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، ئەگەرچی کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بۆ کۆبوونەوەکە دانرابوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.

لایەنەکان دەیانەوێت پێش کۆبوونەوە لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە ڕێککەوتن بکرێت و تەنها دەنگدانی بمێنێت، وەک ئەوەی دوێنێ لە تێپەڕاندنی یاسای فیدراڵیدا رویدا.

بۆ بەڕێوەنەچونی کۆبوونەوەکە ژمارەیەک پەرلەمانتار واژوو یان کۆکردووەتەوە بۆئەوەی تا کاتێک ڕێککەوتن دەکرێت، کۆبوونەوە ئەنجام نەدرێت.

هەرسێ فراکسیۆنی نەهج وەتنی و مەشروع عەرەبی و فەتح هەڵوێستیان ئاشکراکردوە بەشداری  دانیشتنی پەسەندکردنی بودجـەنابن تا کاتێک پرسی نرخی دۆلار و چەند مادەیەکی دیکە یەکلایی دەبێتەوە.

هاوکات شاندی دانوستانکاری کورد لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەو مادانەی پەیوەستە بە ئەرک و مافی هەرێمی کوردستانەوە.

بابەتی پێشتر

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share