دادگای پاکستان سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان سەپاند، دوای ئەوەی بە تۆمەتی گەندەڵی سزایدا.
سزاکەی عیمران خان بەهۆی تۆمەت گەندەڵییەوە بووە کە ئاڕاستەی کراوە و لە ساڵی 2023دا دەستبەسەرکرا لەسەر تۆمەتەکان.
جگە لە خۆی هاوژینی سێهەمیشی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاوە و حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە.
ساڵی 2018 عیمران خان بووە سەرۆک وەزیرانی پاکستان، لە ساڵی 2022دا لە هەڵبژاردن شکستی هێنا و متمانەی لێسەندرایەوە.