سەفین دزەیی: مووچەخۆرانی هەرێم بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراقی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێ بکات

سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراقی، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵی ئەرکەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێبکات.

سەفین دزەیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆرجار لێدوان دەدرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە پابەندی رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد نەبووە، بۆ ئەو مەبەستە، شیکردنەوەیەکی تەواو لەلایەن وەفدی دانوستانکار و وەزیرانی حکومەتی هەرێم پێشکەشی نێردە دیپلۆماسییەکان کرا، کە ئارەزووی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دەربڕی کە هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی پێشتر گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

وتیشی، بابەتی مووچە وەکو کارتێکی سیاسی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەی دادگای فیدراڵی خۆی بڕیاریدا کە ئەو بابەتە نابێت بە سیاسی بکرێت، کە دەبێت حکومەتی فیدراڵی جێبەجێیبکات.

ئاشکراشیکرد، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراق، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ئەرکەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێبکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بووە بە جێبەجێکردنی هەموو ئەرکەکان بەرامبەر بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share