ئەشرەف حەکیمی باس لە گواستنەوەی سامانەکەی بۆ سەر ناوی دایکی دەکات

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی هاوسەرەکەی بەهۆی گواستنەوەی سامانەکەی بۆ سەر ناوی دایکی لە ماوەکانی رابردوودا بۆ یەکەمجار یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان ئەشرەف حەکیمی وردەکارییەکەی ئاشکرایدەکات.

ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا رایگەیاند، “لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەستم بە یاری تۆپی پێکرد و بەو هۆیەشەوە لە سەرەتاوە دەمتوانی پارەم دەستبکەوێت، بەڵام ئەزموونم نەبوو لە کۆکردنەوەی پارە و خەرجییەکانم، بۆیە هەر لەو کاتەوە ئەو ئەرکەم بە دایکم سپارد و پارەکانم لای ئەو دادەنا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مرۆڤ کاتێک دەگاتە تەمەنێک کە ناوبانگ و پارەی هەبێت، قورسە بۆی کەسێکی گونجاو بدۆزێتەوە متمانەی پێبکات و کاروبارەکانی بۆ بەڕێوەبەرێت، بۆ من دایکم باشترین کەس بووە هەمیشە بۆ هەر کارێکم پرس و راوێژی پێدەکەم، تەنانەت پێش ئەوەی هاوسەرگیریش بکەم”.

حەکیمی لە رابردوودا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ئیسپانی هەیبە ئیبوک کردبوو، دواتر بەشێک لە میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەوەی حەکیمی سامانەکەی کردووە بە ناوی دایکیەوە جیابوونەتەوە.
لەبارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ئەو یاریزانە ئاشکرایکرد، “جیابوونەوەم وایکرد بەهێزتر بم و زیاتر گرنگی بەو کەسانە بدەم کە لە نزیکمن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share