راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، شكست بە پیلانێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەهێنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو ( یاریی تاوڵە) ئاشكرابكەن، دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیربكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان, لەم چالاكییەدا لەناو شاری سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوكلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری( تلیاك)، ماددەكە لەدەرەوە هێنرابووە هەرێمی كوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ وڵاتی ئوسترالیا و دواتر بۆ بەریتانیا درابوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵیەكان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆنابێتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنابێتەوە. سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share