ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “مووچەی مانگی 12 سەد لە سەد دەفەوتێت”.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “مووچەی مانگی 12 سەد لە سەد دەفەوتێت و نادرێت، حکومەتی هەرێم دەڵێت من ئامادە نیم یەک دینار بۆ مووچە تەرخانبکەم، عێراقیش حساباتی 12ی راگرتووە”.
وتیشی، “بۆ ئەمساڵیش نادڵنیایی لە مووچەدا هەیە و هەرێم وەکو 2024 کاردەکات، دەبوو ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەبکرایە و گفتوگۆکان لەسەر داهاتی ناخۆ دەستیان پێبکردایەتەوە، چونکە عێراق بە هەرێم دەڵێت داهاتی شەش مانگی ناوخۆی نەناردووە”.