ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکات

سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، سبەینێ چوارشەممە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی دەکرێت.

بەپێی هەموارەکە تەمەنی خانەنشینی لە عێراق لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرزدەکرێتەوە و بۆ هەندێک لە پسپۆڕی و بڕوانامەکانیش بۆ 65 ساڵ.

پێشتر جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق ئاشکرایکردبوو، پەسەندکردنی هەموارەکە پێویستی بە رەزامەندی حکومەتە چونکە تایبەتمەندی دارایی تێدایە، تا ئێستا ئەوانیش پەسەندیان نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share