وەزارەتی كار: چەندین ملیۆن عێراقی بێكارن

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، ئاماری بێكارانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت، چەندین ملیۆنن، بەڵام یەك ملیۆن بێكار تۆماركراون.

ڕائید جەبار بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، جگە لە هەرێمی كوردستان، لە پارێزگاكانی تردا زیاتر لە ملیۆنێك بێكار هەن و ژمارەكە تەنها ئەوانەن كە لە وەزارەتەكە تۆماركراون و وتی، ژمارەی بێكاران زۆر لەوە زیاترە و چەندین ملیۆن كەس بێكارن.

بێكارانی عێراق بەشێكیان دەرچووانی خوێندنی باڵان، كاربەدەستەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت، سەرگەرمی گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنی پیشەیین بۆ ئەوەی كارمەند بۆ بازاڕ ئامادەبكەن.

ڕائید جەبار وتی، نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕێكخراوی كەنەدی و چەندین ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی تر پڕۆژەیان لە عێراق هەیە بۆ زیادكردنی هەلی كار و ڕاهێنانی بێكاران و ئامادەكردنیان بۆ بازاڕی كار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێکی سودانی: لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا سزا…
Total
0
Share