وەزارەتی دادی عێراق: خەرجیی زیندانیانی د،ا،عـ.ـش لە ئەستۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە

وەزارەتی دادی عێراق وردەکاریی نوێی سەبارەت بە ژمارەی ئەو تـ.ـیرۆریسـ.ـتانە بڵاوکردەوە کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە و ئاماژەی بەوەدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لە دابینکردنی خۆراک بۆیان.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو تـ.ـیرۆریسـ.ـتانەی تا ئێستا گواستراونەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە 5 هەزار و 64 کەس کە زیاتر لە 270 کەسیان عێراقیین و ئەوانی دیکە سوری و نەتەوەکانی دیکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، رێکارەکان سەبارەت بەو تـ.ـیرۆریسـ.ـتانە بەهەماهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون، جەختیشیکردەوە کە هاوپەیمانیی نێودوڵەتیی بەرپرسیارە لە دابینکردنی خۆراک بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share