بۆمبی ڤیتامینەکان بەرهەمهێنرا

کاهوو یەکێکە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی گرنگ، زانایانی ئیسپانیا جۆرێک لە کاهوویان بەرهەمهێناوە کە سوودەکانی چەند هێندە زیاترە.

پێگەی New Atlas بڵاویکردووەتەوە، زانایانی ئیسپانیا سەرکەوتووبوون لە بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێ لە کاهوو کە گۆڕانکاری لە جینەکانیدا کراوە و بەهای خۆراکییەکەی بەرزکراوەتەوە کە 30 هێندەی کاهوویەکی ئاسایی بەهای خۆراکی هەیە.

زانایان لە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە کاهووەدا بە جۆرێک گۆڕانکارییان تێداکردووە، کە ماددەی دژە ئۆکسانی بیتاکارۆتینی تێدازیادکراوە، کە جەستە بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامین ئەی پێویستیەتی.

ماددەی بیتاکارۆتین بەو جۆرە زۆرە وای لە کاهووەکە کردووە رەنگی بۆ زەرد بگۆڕێت، هەر بۆیە پێیدەوترێت کاهووی ئاڵتوونی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی…
Total
0
Share