دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەفر رێگای زینی وەرتێی داخست کەمێک پێش ئێستا رێگاکە کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەین رێگای زینی وەرتێ کرایەوە.
رێگای زینی وەرتێ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین پێکەوە دەبەستێتەوە.