د. توانا نەجەف: کار لەسەر دامەزراندنی سەرجەم سێ یەکەمەکان دەکەین

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵا ئاشکرایدەکات، بە چڕی کار لەسەر دامەزراندنی سەرجەم سێ یەکەمەکان دەکەین و جێکردنەوەیان لە بودجەی عێراقدا دەکەین.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان فەرمانیکردووە کە بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بەتایبەت بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، بەشێوەی تەرخانکردنی میلاک و بڕی پارەی مانگانە بۆیان، سەرجەم سێ یەکەمەکان لە بودجەی عێراقدا جێگە بکەینەوە.

وتیشی، لە ئێستادا بە چڕی کار لەسەر ئەوە دەکەین، لەم کابینە نوێیەی حکومەتی عێراقدا، سەرجەم سێ یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان دابمەزرێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەمەودوا ئەم مووچەخۆرانە ناویان دەچێتە سیستمێکی نوێوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە، ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو…
زیاتر ببینە

كۆمیتەی ناوەندی پارتی: داكۆكی دەكەین لە كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە لەگەڵ مووچەخۆران

كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆبووەوە و دەڵێت، “داكۆكی دەكەین لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد و كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە…
Total
0
Share