سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکرێت

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “لە بەرامبەر گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی سکاڵامان لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمارکرد”.

د. بوخاری جەمیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “تەواوی گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ بەتایبەتیكردنی تاقیگە حكومییەكان نایاسایی و ناڕوونە و نهێنیی زۆری تێدایە، لەبەر ئەوەی بە تەنها کۆمپانیایەک قۆرخیکردووە”.

باسی لەوەشکرد، “لەبەرامبەر ئەو گرێبەستەدا لە دادگای بەرایی هەولێر سکاڵامان لەسەر وەزیری تەندروستیی هەرێم تۆمارکرد، داوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە دەکەین”.

وتیشی، ساڵی 2024، 17 ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی لە هەرێم خەرجکراوە، بەڵام بەپێی گرێبەستە نوێیەکە دەبێت بە 170 ملیار دینار.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، “بەپێی دەستووری عێراق دەبێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەرامبەر بدرێن بە هاوڵاتییان، بەپێی یاسای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش نابێت لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا پارە وەربگیرێت یان تەنها بڕە پارەیەکی کەم وەربگیرێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی چین: لە ساڵی رابردوودا قەبارەی بازرگانی چین و عێراق 50 ملیار دۆلاربووە

بابەتی دواتر

رێگای زینی وەرتێ کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share