ژنێكی کورد بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی کۆڵن کاندید دەکرێت

بێریڤان ئەیڤاس، ژنە چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لە ئەڵمانیا، بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی شاری کۆڵن کاندیدکرا.

بێریڤان ئەیڤاس ژنە چالاکوان و سیاسەتمەداری کورد لە ئەڵمانیا، لەلایەن حزبی سەوزەوە بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی شاری کۆڵن کاندیدکرا.

بێریڤان دوای کاندیدبوونی رایگەیاند “خۆشحاڵم کە وەک کوردێک توانیم متمانەی بەشێکی خەڵکی بەدەستبهێنم و بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە کاندید بکرێم”.

هاوکات، بێریڤان ئەیڤاس نزیکەی 40 ساڵ ئەزموونی لە سیاسەتدا هەیە و چەندین پلەو پۆستی جۆراوجۆری لە بوارەکەدا بەدەستهێناوەو لە ساڵی 2017ەوە ئەندامی پەرلەمانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی داهاتوودا پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئەڵمانیادا بەڕێوەدەچێت و لایەنە سیاسییەکان سەقاڵی ئامادەکاری و دیاریکردنی کاندیدن بۆ پۆستە باڵاکان، لەو چوارچێوەیەشدا “بێریڤان ئەیڤاس” وەک ژنە سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کورد بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی کۆڵن کاندیدە.

 

بابەتی پێشتر

بەفر رێگای زینی وەرتێی داخست

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ بارینی بەفر و باران بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

23 هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند، دەبێت داواکار لە ماوەی چوار رۆژدا فۆرمی داواکاری پێشکەش بکات.…
Total
0
Share