د. جەمال كۆچەر: تەیف سامی وتی مووچەی 12 مانگم بۆ هەرێم ناردووە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزیری دارایی و ئەندامانی لیژنەی دارایی، تەیف سامی وتی مووچەی 12 مانگم بۆ هەرێم ناردووە.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر پرسە داراییەكان و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی عێراق جەختیكردەوە كە ساڵی رابردوو مووچەی 12 مانگی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.

د. جەمال كۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەیف سامی لە كۆبوونەوەكەدا وتوویەتی بەگوێرەی خشتەكان ناتوانم هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرم تاوەكو بڕیارێكم بۆ خەرجكردنی مووچە ئاراستە نەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی…
Total
0
Share