لە سبەینێوە بەیانیان ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

لە سبەینێوە، ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن، پەیوەندیی بە دەستپێكردنی خولى دووەمى تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی هەیە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، لە ڕۆژی دووشەممەوە 6ی ئەیلول، تا 15ی ئەیلول، بەهۆی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی تاقیکردنەوە نیشتمانییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، ڕۆژانە لە کاتژمێر 06:30ی بەیانی تا 10:30ی بەیانی، سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

ئامانج لە ڕاگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت ڕێگریکردنە لە قۆپیکردن لە تاقیکردنەوەکان، پێشتریش لە خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكان هەمان ڕێكار گیرایەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم…
Total
0
Share