ئیخڵاس دلێمی: بڕیاری دادگای فیدراڵی روونە و دەبێت مووچە بنێردرێت

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق روونە و دەبێت مووچە بنێردرێت.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرابوو كورتهێنان هەبووە و پێویست بوو كە پڕبكرێتەوە و ساڵی رابردوو 10 ترلیۆن دینار وەكو پشكی هەرێم نێردرابوو لەكاتێكدا دەبوو 20 ترلیۆن دینار بنێردرێت.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكات و بڕیاری دادگای فیدراڵی روونە و دەبێت مووچە بنێردرێت و لەو كاتەی دۆسیەی نەوت كەوتە دەستی بەغداد كێشەی مووچە دروستبوو.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی سوریا دەگاتە عێراق

بابەتی دواتر

د. نەرمین مەعروف: لیژنە بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12 پێكهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share