بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، رێگای دەربەندیخان – سلێمانی لە نزیک گوندی رێژنە بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە.
لە راگەیەندراوێکی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە، بەهۆی رژانی سووتەمەنی لە ئێستادا رێگای سەرەکی دەربەندیخان – سلێمانی لە نزیک گوندی رێژنە داخراوە تیمەکانمان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.
ئاماژەیبەوەشکرد، لە ئێستاوە تا کردنەوەی شەقامەکە دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.