قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغداد بەڕێكەوت

ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی “چەسپاندنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد”، بەرەو پایتەختی عێراق بەڕێكەوت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستانكار، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە 25ی كانونی دووەم‌، بە‌رە‌و بە‌غداد بە‌ڕێكە‌وت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکە، چە‌سپاندنی ڕێككە‌وتنی مانگی 12ی 2020ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژەیاسای بودجە‌ی 2021، كە‌ تیایدا پشكی ھە‌رێم بە 12.67٪‏ دیاریكراوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لە‌ئێستادا لیژنەی دارایی ئامادە‌كاری دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و پڕۆژە‌یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە بەمەبەستی پەسەندكردنی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share