بارانبارین دەستپێدەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەکات، لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

سەبارەت بە پلەی گەرمیش بەپێی پێشبینییەكان نزم دەبێت بە (3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 14 پلە، سلێمانی 12، دهۆک 13، کەرکوک 15، هەڵەبجە 13، زاخۆ 14، حاجی ئۆمەران 3، سۆران 12 و گەرمیان 16 پلەى سیلیزى).

بابەتی پێشتر

تەمەنی خانەنشینی لە عێراق و هەرێم یەکلادەکرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share