نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، رایگەیاند، “بافڵ جەلال تاڵەبانی لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان خەمخۆرتر بوو”.
سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “لەو 11 خاڵەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دانراون، دوانیان بۆ ئێمە بەسە”.
وتیشی، “سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە لەسەرجەم خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان خەمخۆرتر بوو لە ئاست ئەو کێشەیەی رووبەڕوومان بووەوە”.