توێژینەوەیەک: خۆراک کاریگەریی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی ئوسترالیاوە ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە کە خۆراک کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە.

زاناکان، خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات و چەورییە تێرەکانیان خستە بەردەم مشکی تاقیگەیی بۆ ماوەی 16 هەفتە، بۆیان دەرکەوت دوای خواردنی ئەو خۆراکانە مشکەکان کێشە لە جومگەکانیاندا دروستبوو گۆڕانکاری لە ئێسک و جومگەکانی ئەژنۆیاندا روویدا”.

زۆرێک لە پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە “کوالێتیی خۆراک رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە کاریگەریی لەسەر جەستە و تەندروستیی جومگەکان بە گشتی، پزیشکانیش پێشنیاری خواردنی ئەو خۆراکانە دەکەن کە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر و پرۆتین و ڤیتامین دی و ئۆمیگا 3 بۆ پاراستنی تەندروستیی جومگەکان، وەک ماسی، زەیتی زەیتون، قەڕنابیت، زەردەچەوە و هەندێک جۆری سەوزە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: مانگانه‌ 300 ملیار دینار له‌ مووچه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و زیاده‌كه‌ى دیار نیه‌

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناهه‌قیه‌كى گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر سلێمانى ده‌كرێت، ده‌شڵێت، پێشتر نەوت بە كەمتر له‌ 20…
Total
0
Share