شارەزایەکی کەشناسی: ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و ئاستی دابارین زیاددەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاماژەی دڵخۆشکەر هەیە و دۆخی بارانبارین لەم مانگەدا باشتردەبێت بەراورد بە مانگی رابردوو و بارانی باش دەبارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتو مەودای 11 و 12ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی دیکەی دابارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و لەو شەپۆلەی چەند رۆژی پێشتر باشترە بۆ هەموو ناوچەکان و بارانی باش دەبارێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر لەمەودای ناوەڕاستی مانگ تاوەکو کۆتایی مانگەکە دوو تا سێ شەپۆلی دیکەی باران و بەفربارینی تر دەرکەوتوون بە ئەگەری زۆرەوە دوو لەم شەپۆلانە دەگەن و یەکیان تەواو بەهێزە، لەگەڵ هاتنی سەرما و سۆڵەیەکی زۆری زستانی و بەفر لەو مەودایەدا تەواوی ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە وە دادەبەزێت بۆ ناو سەنتەری شارە جیاوازەکان.

شاڵاو هیدایەت باسی لەوەشکردووە، کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار، بارانێکی باش دەبارێت و قەرەبووی کەمبارانی وەرزی پاییز دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share