بەرگریی شارستانیی هەرێم: ساڵی رابردوو 594 ئۆتۆمبێل سووتاون

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم  رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 594 ئۆتۆمبێل سووتاون”.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان نۆ هەزار و 904 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە.

باسی لەوەشکرد، لە هەمان ساڵدا 48 کەس بە رووداوە جیاجیاکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، و 94 هاوڵاتیش لە ئاودا خنکاون کە زۆرینەیان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵ بووە، هەروەها لە سەرجەم رووداوەکاندا توانراوە 478 هاوڵاتی لە مردن رزگاربکرێن.

ئەوەشی وت، هەر لەو ساڵەدا چوار هەزار و 755 رووداوی سوتانی پوش و پاوانی ناوچەکانی هەرێم هەبوون کە بەهۆیانەوە پانتاییەکی زۆری سروشتی کوردستان ئاگریگرتووە.

سەرکەوت کاڕەش، باسی لەوەش کرد، هەر لە ساڵی رابردوودا 594 ئۆتۆمبێل لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا بە هۆکاری جیاواز سووتاون.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

هۆشداریی لە داڕمانی بەنداوی تشرین دەدرێت

بابەتی دواتر

دووەم كۆبوونەوەی وەفدی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەژموونگەرایی پارتی بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینی حوکمڕانی. میقداد شێخ…
Total
0
Share