سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز: ئەمڕۆ گەورەترین هەڵمەتی دابەشکردنی غازمان ئەنجامدا

سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ گەورەترین هەڵمەتی دابەشکردنی غازمان ئەنجامدا  و 30 بۆ 32 هەزار بتڵ غازمان دابەشکرد.

عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ 30 بۆ 32 هەزار بتڵ غازمان لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشکردووە، ئەمە گەورەترین هەڵمەتی دابەشکردنی غازە و تا ئێستا هەڵمەتی لەم شێوەیەمان ئەنجامنەداوە.

وتیشی، دەبێت ئەمڕۆ هەموو هاوڵاتییەک بەبێ جیاوازی غاز وەربگرێت، سبەینێش پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت، بەڵام سبەینێ 19 هەزار بتڵ دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ڕۆژانی 19 و 20ی ئەم مانگەوە ڕۆژانە هەشت بارهەڵگر دەچنە کارگەکانی غاز، ئەم بڕەش زیاترە لەو بڕە غازەی کە ڕۆژانی پێش جەنگەکە دەچووە کارگەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share