وەزارەتی تەندروستی: چوار کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی کانونی دووەم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 100 توشبووی نوێ و چوار گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، “14 توشبوو لە هەولێر، سلێمانی 42 توشبوو، 42 لە دهۆک و لە هەریەکە لە هەڵەبجە و گەرمیان یەک توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون”.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “ئامارەکانی مردن لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەمجۆرەیە، یەک مردن لە هەولێر، دوو لە دهۆک و یەک مردنیش لە گەرمیان تۆمارکراوە”.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی، 105 هەزار و 271 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە 3445 کەسیان گیانیانلەدەستداوە و 88 هەزار و 709 کەس چاکبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ پەرلەمانتاری كورد داوایەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكەن

بابەتی دواتر

توركیا پێشنیاری هێرشكردنەسەر شەنگال دەخاتە بەردەم عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share