ئیتاڵیا داوای دیاریكردنی نرخی غاز لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات

جیلبرتۆ بیكیتۆ فراتین، وەزیری ژینگە و ئاسایشی وزەی ئیتاڵیا رایگەیاند، پێویستە یەكێتیی ئەوروپا ماوەی باری فریاگوزاریی لەسەر نرخی غاز درێژبكاتەوە و بەرزترین نرخ بە 60 یۆرۆ بۆ هەر میگاوات لە كاتژمێرێكدا دیاریبكات، بۆ رێگری لەهەر ئەگەری شۆكێك لە نرخی وزەدا.

مەترسییەكان دەربارەی روودانی شۆك لە وزەدا زیادیانكرد، دوای ئەوەی ئۆكرانیا رەتیكردەوە رێككەوتنی گواستنەوەی غاز لەگەڵ روسیا درێژبكاتەوە، ئەمەش واتە كۆتایی دەیان ساڵ لە قەڵەمڕەویی مۆسكۆ بەسەر بازاڕەكانی وزە لە ئەوروپا.

بە كۆتایی ئەم مانگە كاركردن بە میچی نرخەكانی ئێستا لە یەكێتیی ئەوروپا كۆتایی پێدێت و كاری پێناكرێت، تەنها ئەوكاتە نەبێت كە نرخی غازی ئەوروپی 180 یۆرۆ بۆ هەر میگاوات/ كاتژمێرێك تێپەڕێنێت. ئەمەش ئەو ئاستەیە كە نرخەكان پێی نەگەیشتوون لە رۆژەكانی یەكەمی شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوە.

وەزیرە ئیتاڵییەكە لە دیدارێكی رادیۆییدا وتی، “باوەڕموایە پێویستە یەكێتیی ئەوروپا میچی نرخەكان لەم قۆناغەدا دیاریبكات، بەڵام نەك بە 180 یۆرۆ، بەڵكو ئێستا پێویستە بە 50 یان 60 یۆرۆ دیاریبكرێت”.

نرخی گرێبەستی غاز بۆ نزیكترین مانگەكان لە هۆڵەندا 0.4 یۆرۆ بەرزبووەوە و گەیشتە 50.17 یۆرۆ بۆ هەر میگاوات/كاتژمێرێك كە بەرزترینە لە ماوەی زیاتر لە ساڵێكدا.

بانكی گۆڵدمان ساكس لە راپۆرتێكدا رایگەیاند، راوەستانی هەناردەی غازی روسیا و كەشی سارد نرخ بۆ نزیكەی 84 یۆرۆ بەرزدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی برایلە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: خواردنەوەی قاوە تەمەن درێژدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share