دیار نییە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن یاخود نا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تائێستا بریار نەدراوە سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەوڵداین لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەکانمان دابەشبکرێت بەڵام تائێستا هیچ بڕیاریک لەو بارەیەوە نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ی سەردەمی وانەبێژی ئەم مامۆستایانە لە سنووری هەولێر و دهۆک دابەشنەکراوە و هیچ روونکردنەوەیەکیشیان پێنەدراوە کەی پێیان دەدرێت.

مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە، ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستان، ئەم کەسانە پێشتر بەشێوەی وانەبێژ بەردەوام بوون لە خزمەتکردن لە خوێندنگەکاندا و لە مانگی 9ی ساڵی رابردووەوە کرانە گرێبەست.

بابەتی پێشتر

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 بە 571 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆە لە بەنزینخانەکانی سلێمانی نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دابەزین بەخۆیانەوە ببینن. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی…
Total
0
Share