راگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەربارەی مووچە

فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق تەواوكردنی پارەداركردن (تەمویل)ی مووچەی ئەم مانگە (12)ی فەرمانبەرانی سەرجەم فەرمانگە و پارێزگاكان رادەگەیەنێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، پرۆسەی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە هاوشانی كۆمەڵێك رێوشوێنی هونەری و ژمێریاری بوو، لەوانە وردبینیی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە هاوكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی ساڵی دارایی و ئامادەكردنی ژمێرەی كۆتایی.

روونیشیكردەوە، ئەم رێوشوێنانە پێویستن بۆ زامنكردنی شەفافییەت و وردیی تۆمارە داراییەكان.

رای گشتیش ئاگاداردەكاتەوە كە رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر بۆ خێراكردنی پرۆسەی پارەداركردن و زامنكردنی وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكان لەلایەن مووچەخۆرانەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە جێبەجێكردنی سەرجەم پێوەرەكانی كارایی و شەفافییەت.

وەك ئاماژەیەكیش بۆ ئەو هەواڵانەی لە چەند رۆژی رابردوودا باسیان لە بوونی “گرفتی نەختینە” دەكرد، وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە سەرجەم میدیاكان دەكات بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و دڵنیابن لە دروستیی ئەو زانیارییانەی بڵاویدەكەنەوە و، پشتببەستن بە سەرچاوەی رەسمی لە گواستنەوەی هەواڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share