تەنها لەم مانگەدا 12 فڕۆکە کەوتوونەتە خوارەوە

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، تەنها لەمانگی 12 “کانوونی یەکەم”ی ئەمساڵدا، لە سەرانسەری جیهاندا 12 حاڵەتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە رویداوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 250 کەس.

روداوەکانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە لە مانگی 12 بریتیبوون لەمانە:

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازربایجان کە بووە هۆی گیان لەدەستانی نزیکەی 40 کەس، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشور کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 180 کەس، هەروەها روداوی کەوتنە خوارەوەی چەند فرۆکەیەکی تر لە وڵاتەکانی ئەمریکا و ئیمارات و ئەرجەنتین و چەند ناوچەیەکی دیکە کە کۆی گشتی روداوەکان بە 12 روداو دادەندرێت تەنها لەم مانگەدا.

هاوکات، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکانەوە زیاتر لە 250 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکان جۆراوجۆر بوون، بەشێکیان بەهۆی کەشوهەوا یاخود هەڵەی فڕۆکەوانەکەوە بووە، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی پێکدانان لەگەڵ باڵندە، چەند حاڵەتێكی تریش بەهۆی خستنەخوارەوە بووە لەلایەن سیسیتەمی بەرگرییەوە.

بابەتی پێشتر

کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و بژمێرەکان دوای ساڵی نوێ پاداشتەکانیان وەردەگرن

بابەتی دواتر

بەرگری شارستانی هەرێم دەربارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ رێنماییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ساڵانە ‏لە…
Total
0
Share