راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر مووچە

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردەوە هیچ کێشەیەکی نەختینە لە وڵاتدا بوونی هەبێت و دەشڵێت، “پابەندین بە خەرجکردنی مووچە بەگوێرەی ئەو خشتانەی دیاریکراوە.”

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن کە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە کێشە بۆ مووچە درووستبووە لە عێراق هیچ راستی و دروستییەک لە پشتیانەوە نییە.

وەزارەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە تەواوی پابەندە بە پڕۆسەی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەران و بەشی ژمێریاری پارەی مووچەی بۆ وەزارەت و قەوارە ناپەیوەندیدارەکان بۆ مانگی ئێستای مانگی کانوونی یەکەم بەپێی ئەو خشتانەی دیاری کراوە بۆ هەریەکەیان دابین کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share