بە هەنگاوی سادە.. چۆن رۆژانە خۆت پڕ وزە دەكەیت؟

هەستكردن بە ماندوێتی لە رۆژدا بەتایبەت لە رۆژە ساردەكاندا بووەتە شتێكی باوی ژیانی مرۆڤەكان، بەڵام بە ئەنجامدانی هەندێك گۆڕانكاری بەسەر شێوازی ژیاندا، مرۆڤ دەتوانێت خۆی پڕ وزە بكات و چالاك بێت.

ئەم خاڵانەی خوارەوە هەندێك رێنوێنی و ئامۆژگارین كە پشتبەست بە توێژینەوەی جیاجیا ئامادەكراون، گەر دەتەوێت رۆژەكانت بە چالاكی بەسەرببەیت و لە هەستكردن بە شەكەتی دووربكەویتەوە:

– وەرزش و راهێنانی سوك بەتایبەت لە بەیانیان زوودا، هەناسەدان باشدەكات و دڵتەنگی كەمدەكاتەوە، ئەمەش وزەبەخشە.

– شێداركردنەوەی جەستە راستەوخۆ پاش لەخەو هەستان، بە خواردنەوەی پەرداخێك یان زیاتر ئاو، یادگە و مەزاج باشدەكات، بەجۆرێك بەپێی كۆمەڵەی خۆراكی ئەمریكی دەبێتەهۆی باشكردنی ئەركی مێشك بەڕێژەی 30%.

– سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر لە بەیانیاندا كە دەبێتەهۆی دەردانی سیرۆتۆنین، ئەمەش وزە و مەزاج باشدەكات، مانەوە بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەك لە شوێنێكی كراوەدا تەنانەت لەو رۆژانەشدا كە خۆر دیارنییە و هەوراوییە.

– ریشاڵ لە ژەمەكاندا، دەبێتەهۆی باشكردنی تەندروستیی ریخۆڵە و بەرزكردنەوەی ئاستی وزە.

– جۆری خواردنی بەیانی، خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتین و كاربۆهیدرات وەك هێلكە و شۆفان، وزەت بە درێژایی رۆژ پێدەبەخشن.

– ئەنجامدانی وەرزش لە كاتی گونجاودا، بۆ نمونە راهێنانی هەوایی لە بەیانیاندا ئاستی كۆرتیزۆڵ بەرزدەكاتەوە، لەكاتێكدا راهێنانی هێز و قورسایی بۆ پاش نیوەڕۆ گونجاوە، جەستەت زیاتر ئامادەیە بۆی.

– چالاكیی زۆر كەم، بۆ نمونە تەنها وەستان و سەماكردن بۆ ماوەی سێ خولەك، دەتوانێت وزەی پێویستت پێببەخشێت، چونكە ئەو چالاكییە كورتانە ئاستی ئیندۆرفین بەرزدەكەنەوە.

– خەوی كورت، خەوتن بۆ ماوەی 20 خولەك ئەركی مێشك باشدەكات و ماندوێتی كەمدەكاتەوە. باشترە ئەو خەوە لەنێوان كاتژمێرەكانی یەك بۆ سێی پاش نیوەڕۆ بێت.

– كەمكردنەوەی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ماندوێتیی مێشك و یادگەت كەمدەنەوە و لە بەرامبەردا ژیریی و باشبوونی تەركیز و زیادبوونی بەرهەمت پێدەبەخشن.

– هەناسەی قوڵ، كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی رێنوێنی دەكات بە ئەنجامدانی چالاكیی هەڵمژینی هەناسەی قوڵ بۆ كەمكردنەوەی دڵتەنگی و زیادبوونی ئاستی ئۆكسجین، كە وزەی گشتی باشدەكات.

– میوزیك، گوێگرتن لە میوزیك تەنها بۆ خۆشی و كاتبەسەربردن نییە، بەڵكو سەرچاوەیەكی كاریگەری هاندانی مێشكە.

– چارەسەر بە بۆنەكان، زەیت و بۆنە سەرەكییەكانی وەك زەعتەر و پرتەقاڵ هاندەری چالاكیی جەستەیی و ژیرین. بۆنەكان كاریگەرییان لەسەر مێشك دەبێت و میزاج و وزە باشدەكەن.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەدا تێکشکا

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی پاپا ڤانگا بۆ ساڵی 2025 چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا دەگەڕێتەوە

لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێک بوو حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە چووبوو و…
Total
0
Share