هەڵبژاردنەكەی عێراق دواخرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە دواخرا بۆ 10ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو.”

بڕیارەكە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی دراوە، ئەوەش وەڵامی داوایەكی كۆمسیۆن بوو بۆ دواخستنی ئەو هەڵبژاردنەی كە بڕیاربوو لە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت.

ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، “داوایەكی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.”

بە وتەی جومانە گلای، كۆمسیۆن پێویستی بە كاتی زیاترە بۆ ئامادەكارییكردن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی بەشێوەیەكی باش و خوازراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share