قائیمقامی سلێمانی: لە هاویندا غازمان بۆ وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە هەڵگرتووە

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هاویندا غازمان بۆ وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە هەڵگرتووە و دەشڵێت،” گرفتی كەمیی غاز لە سلێمانی نییە و نرخەكەشی بەرزنەبووەتەوە”.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا غازمان بۆ وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە هەڵگرتووە و گرفتی كەمیی غاز دروستنەبووە لە رێگای لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە چەند رێوشوێنێك گیراونەتەبەر و جێی خۆیەتی دەستخۆشیان لێبكرێت.

وتیشی، “بڕی غازی كۆگاكراو 2500 تۆن بووە و لەگەڵ ئەو بڕەی رۆژانە بۆمان دەنێردرێت دابەشی دەكەین كە ئەوەش وایكردووە گرفتی كەمیی غاز دروست نەبێت و نرخەكەی بەرزنەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ماددە هۆشبەرەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 999…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن

ئاسایشی ھەولێر رێگری لە پارێزەران و كەسوكاری گوهدار زێباری و رۆژنامەنووسانی بادینان دەكەن كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share