بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی و ئەندامێتیی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە شاندی باڵای ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی و ئەندامێتیی ژمارەیەک سەرکردەی هاوپەیمانییەكە و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و هەوڵە سیاسییەکان بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە تاوتوێکران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت کێشەکان بە زمانی گفتوگۆ چارەسەربکرێن و پاراستنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتمانیی و بەشداریپێکردنی هێز و لایەنەکان لە ناوەندەکانی بڕیاردا بێت.

لە درێژەی دیدارەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور و شەراکەتی ڕاستەقینە بەشێوەیەک کە نوێنەرایەتیی ھەموو پێکھاتەکان بکات و ببێتە ھۆی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر لە وڵاتدا.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەكە بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی گەیشتە سلێمانی.

بابەتی پێشتر

لێدوانێكی هاوشێوەی نایف كوردستانی ئیمامی مزگەوتێك بەرەو زیندان ڕاپێچ دەكات

بابەتی دواتر

لوبنان.. تەقینەوەیەک لە نزیک گەنجینەیەکی کۆنی چەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەنزین هەرزاندەبێت

لە سلێمانی بەنزین هەرزاندەبێت و ئەمڕۆ دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share