زانیاریی نوێ لەبارەی ناردن و دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد هەرێمی كوردستان پابەندی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و نەوت بە بەغداد نەبووە و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 دەنێرێت و پێویستە لە كاتی پشووەكاندا مووچە دابەشبكرێت”.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لە پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەرێم پابەندی رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ نەبووە لەكاتێكدا پێشتر رێككەوتن لەسەر ئەو پرسانە كراوە.

وتیشی،”بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت و پێویستە لە پشووەكاندا خشتەی مووچە رابگەیەندرێت و دەتوانرێت بە چەند رۆژێك مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی تایبەت بە شەهیدبوونی كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش لەمیانەی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش رادەگەیەنێت. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی…
Total
0
Share