بەهۆی ئەنجامدانی راکردنی بەکۆمەڵەوە سبەینێ هەینی بۆ ماوەی شەش کاتژمێر چەند شەقامێکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگادارى شۆفێران و هاوڵاتیيان دەکەینەوە کە سبەینێ هەینی، راکردنی بەکۆمەڵ لە شەقەمەکانی چواردەوری پارکی (شەهید سامی عەبدولرەحمان)، ئەنجامدەدرێت.
باس لەوەش دەکات، بەوهۆیەوە لە كاتژمێر7ی بەیانى تاوەكو 1ی دواینیوەڕۆ( شەقامى 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمان تاوەكو رێگای موسڵ، سێ ريانى دارايی تاوەکو کۆتایی شورەی پارک، شەقامى 40مەتریی رێگای موسڵ تاوەكو چوارڕيانى فيدراڵ بەرامبەر هۆڵى مامۆستا سەعد، لەگەڵ شەقامى زاگرۆس تاوەکو شەقامی 60 مەتری) دادەخرێن.
هاتوچۆی هەولێر، دەشڵێت، “شەقامەکان تەنها سایدی ناوەوە واتە تەنیشت پارک دادەخرێن هاتوچۆ لە سایدی دەرەوە ئاسایی دەبێت بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین لەکاتی ئاماژە پێکراودا ئەو شەقامانە بەکارنەهێنن و شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن”.