زانایان کاریگەریی ئەرێنی قاوە لەسەر نەخۆشانی دڵ دیاریدەکەن

زانایانی نەخۆشخانەی زانکۆی زیوریخ ئاشکرایانکردووە کە رەنگە خواردنەوەی قاوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە دووچاری کێشەی خێرالێدانی دڵ بوون.

توێژەرانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (JAHA) باس لەوە دەکەن، خێرالێدانی دڵ باوترین جۆری  تێکچوونی ریتمەکانی دڵە.

کۆمەڵەکە لە رێنماییە نوێیەکانیدا بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە ئاماژەی بەوە کردووە،  دوورکەوتنەوە لە کافاین یارمەتیدەر نییە بۆ رێگریکردن لە ناڕێکیی لێدانی دڵ واتە خێرالێدانی دڵ، هەرچەندە رەنگە کافاین نیشانەکانی لە هەندێک لە نەخۆشەکاندا توندتر بکات.

ماسیمۆ بارباگالۆ، مامۆستای یاریدەدەر لە نەخۆشخانەی زانکۆی زیوریخ، دەڵێت، خێرالێدانی دڵ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە زیاددەکات لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا قاوە دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنی هەبێت وەک قەرەبوویەک بۆ زیادکردنی توانا مەعریفییەکانی ئەو کەسانەی دووچاری کێشەی خێرالێدانی دڵ بوون.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکە کە لەسەر زیاتر لە دوو هەزار و 44 کەس ئەنجامدراوە کە تووشی خێرالێدانی دڵ بوون، دەریخستووە کە خواردنەوەی قاوە پەیوەندی بە ئەنجامی باشترەوە هەیە لە پشکنینی مەعریفیدا.

دەرکەوت کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە نێو ئەو بەشداربووانەی کە زیاتر قاوەیان خواردووەتەوە لە رووی خێرایی پرۆسێسکردن و هەماهەنگیی دەست و چاو باشتر بوون.

لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەدا دەرکەوت کە ئاستی هەوکردن لەو بەشداربووانەی رۆژانە پێنج کوپ قاوەیان خواردووەتەوە بەڕێژەی 20% کەمتر بووە، واتە ئەم ئەنجامانە ئەو بۆچوونە زاڵە پووچەڵ دەکەنەوە کە قاوە زیانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە.

 

بابەتی پێشتر

جەبار یاوەر: هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ ئەوەی پێشمەرگە بكەینە هێزێکی پرۆفیشناڵ

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی هاوپەیمانان: ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەبنە هەرێمی سەربەخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share