منبج: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا زیانیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە

ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە راگەیەندراوێکی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرپەچی توندی هێرشێکی گرووپە بەکرێگیراوەکانی تورکیامان لە گوندەکانی سنووری باشووری بەنداوی تشرین داوەتەوە و بەدەیان کوژراو و برینداریان هەبووە و ناچاری هەڵاتن بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە میحوەری شارۆچکەی ئەبو قەلقەل لە باشووری رۆژهەڵاتی مەنبەج، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە بۆ سەر دەوروبەری شارۆچکەکە، چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیمان تەقاندەوە و ژمارەیەکی زۆریان کوژران، و پێکدادانەکەش لە چەند ناوچەیەک بەردەوامیان هەیە.

تورکیا بۆ پشتیوانی لە هێرشی بەکرێگیراوەکانی، بۆردوومانی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین و میحوەرەکان ئەنجامدا، جگە لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە زیانێکی زۆری بە جەستەی بەنداوەکە گەیاند.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارانی یەكێتی زۆرترین چالاكییان ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share