کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 20 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 3 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەهەندێک کاتدا پەڵەهەور دەبێت.

پلەی گەرمیش بەزدەبێتەوە بە (2-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی خوێندکاران: هەمیشە لەگەڵ خوێندکاران و گەنجان دەمێنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی كۆمەڵەی خوێندكارانی…
Total
0
Share