ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2024 مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچەیە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵە و لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share