دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەیەك دەكرێت

سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگاداردەكاتەوە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی چەكی بانكی پارەی تایبەت بە گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی چەكی بانكی بەسەر جووتیاران دەكرێت لە زنجیرە 4501 تاوەكو 4708 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگاداری جووتیارانی شاری كۆیە دەكرێتەوە كە بەهەمان شێوە چەكی بانكی بەسەر جووتیاران دابەشدەكرێت لە زنجیرە 601 تاوەكو زنجیرە 725 كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، جووتیاران پارەكانیان لە بانكی بەحرەكە وەردەگرن و ئەو كەسانەی چەكیان بە ناوەوە بێت دەبێت خۆیان ئامادەبن یاخود بریكارنامەی پەسەندكراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەك وەفاتی كردبێت دەبێت دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share