چاکسازیی گەورانی سلێمانی سکاڵا لەسەر کەناڵە مۆرەکە تۆماردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەواڵێکی چەواشەکاریی کەناڵە مۆرەکەی پارتی سەبارەت بە هەبوونی “ڤایرۆسێکی کـ.ـوشندە” لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، “ڕێكاری یاسایی لە دژی کەناڵەکە دەگرینەبەر”

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەت و دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لە ڕاپۆرتێکی کەناڵە مۆرەکەی پارتی لە ڕێکەوتی 19ـی تەمموزی 2026 بڵاوکراوەتەوە.

چاکسازییەکە دەڵێت، ڕاپۆرتەکە پشتی بە لێدوانی زیندانییەکی پێشوو بەستووە کە بە ماددەی 30ـی هـ.ـۆشبەر حوکمدراوە و زانیارییەکانی ئەو زیندانییە بە “چەواشەکاری” پێناسەدەکات و سەرلەبەری ڕەتدەکاتەوە.

وەک لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، 16 حاڵەتی تووشبوون بە هەوکردنی جگەر لە ناو زیندانییاندا هەن، بەڵام پێش هاتنیان بۆ زیندان تووشی ئەو نەخۆشییە بوون و ڕاستەوخۆ پاش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، جیاکراونەتەوە لە سزادراوانی دیکە و جێگەی تایبەتیان بۆ ئامادەکراوە و ژمارەی نەخۆشەکان زیادیان نەکردووە.

چاکسازیی گەورانی سلێمانی جەختدەکاتەوە، هەموو زیندانییەک دەفتەری تەندروستیی تایبەت بە خۆی هەیە کە مێژووی پشکنین و چارەسەرەکانی تێدا تۆماردەکرێت. هەروەها زیندانییان هەفتانە بە چاودێریی توێژەران و ستافی شارەزا دەبرێنە حەوشەی تایبەت و لە کاتی پێویستیشدا، دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوە دەکرێن.

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە بە ڕەسمی مافی یاسایی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی کەناڵە مۆرەکە و ئەو کەسە ئـ.ـالودەبووەی کە زانیاریی ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ئەمڕۆوە غازی ماڵان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشدەکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە غازی ماڵان لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشدەکرێت و هەر ماڵێک…
Total
0
Share