هەولێر.. 126 حاڵەتی مردن و برینداربوون بەهۆی رووداوەكان لە ئەمساڵدا تۆماركراون

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری رووداو و زیانەكانی لە ئەمساڵدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەهۆی رووداوە جیاجیاكانەوە 26 كەس گیانیان لەدەستداوە و 100 كەسیش برینداربوون،

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویكردەوە، لە ئەمساڵدا 293 ئۆتۆمبێل سووتاون، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو 328 حاڵەتی سووتان و ساڵی پێشتریشی 308 حاڵەتی سووتانی ئۆتۆمبێل تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی چوار ساڵدا هەزار و 218 ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگاكەدا سووتاون.

هەر بەپێی ئامارەكە لە ئەمساڵدا بەهۆی رووداوە جیاجیاكانەوە 26 كەس گیانیان لەدەستداوە و 100ی دیكەش برینداربوون.

ساڵی رابردوو 18 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 102 بریندار، ساڵی 2022ش 38 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 169 بریندار بەهۆی رووداوەكانەوە تۆماركراون.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بەرگریی شارستانیی هەولێر هەر لە ئەمساڵدا 57 حاڵەتی رزگاركردن و 31 حاڵەتی خنكان تۆماركراون.

روونیشیدەكاتەوە لەماوەی چوار ساڵدا 166 حاڵەتی خنكان لە سنووری پارێزگاكەدا روویانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share